بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"لەتیف جەمال ڕەشید" سه ڕۆک کۆمار،جەختی لەسەر گرنگی هەنگاونان لەچوارچێوەی سیستەمی دیموکراتی و کارکردن بۆ بەدیهێنانی شەڕاکەتی نیشتمانی لەبەڕێوەبردنی دەوڵەت له نێوان هەموو دامەزراوەکانی عێراق کردەوه .
سەرۆک کۆمار،لە بەیاننامەیەکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە:- ئەمڕۆ گەلەکەمان یادی شۆڕشی 14ی تەمووز دەکاتەوە تیایدا سیستەمی کۆماری دامەزراند لە وڵاتەکەماندا بۆمومارەسەکردنی حکومڕانی لەسەر بنەما دیموکراس وەک ئەوەی دەستور ئاماژەی پێداوە و ئەمەی پەسەند کردووە، بەم شێوەیە،ئەو دەستوورەی کە بە دەنگی جەماوەر لەدایک بوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە :-سەرۆک کۆمار جەخت لە گرنگی هەنگاونان بەرەو پێشەوە لەگەڵ سیستەمی دیموکراسیمان و کارکردن بۆ بەدیهێنانی هاوبەشی نیشتمانی لە بەڕێوەبردنی دەوڵەت لەنێوان هەموو چین و توێژەکانی گەلی عێراق بەبێ جیاوازی و دوورخستنەوە، و بەشداریکردنی کارا لە پرۆسەی سیاسیدا بە شێوەیەک کە ئیرادە بەهێزتر بکات لەگەڵ ڕێگری کردن لە گەڕانەوەی دیکتاتۆریەت و تایبەتمەندی لە بڕیاردان، بۆ بنیاتنانی دەوڵەتی ئازاد و پێشکەوتوو،چەسپاندنی ئەزموونی دیموکراسی و چەسپاندنی ئازادی و ئاسایش و خۆشگوزەرانی بۆ هاوڵاتیان.