بەغداد – ا ه ع هێزێكی سەر بە پرۆسەكانی بەغداد، ئەمرۆ هەینی، لە ناوچە جیاجیاكانی بەغداد چەند كەسێكی بە تۆمەتی تیرۆر و دزیكردن و ساختەكاری دەستگیركرد. فەرماندەیی پرۆسەكانی بەغداد لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە رایگەیاند:" هێزێكی فەرماندەیی پرۆسەكانی بەغداد لە ناوچەكانی (حوریەی یەكەم و بازگەی تاجی و دۆرە) 3 كەسی بە تۆمەتی تێوەگلانیان لە كردەوە تیرۆریستیەكان دەستگیركردوە"، "هێزێكی تریش لە ناوچەی مەنسور بە تۆمەتی ساختەكاری باندێكی دەستگیر كرد كە لە 4 كەس پێكهاتبوون" هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە" هێزەكانیان بە تۆمەتی دزیكردن باندێكی تریان دەستگیركردووە كە لە (3) كەسی پێكهاتوون و دوانیان ژن بون".