بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی ناوخۆ کۆی کارو چالاکیەکانی لە ماوەی شەش مانگدا ڕاگەیاند، کە تیایدا ئاماژە بە کەمبوونەوەی بەرتیلدان بە ڕێژەی لەسەدا 10 و ساختەکاری بە ڕێژەی لەسەدا 8 دەکات.
"میقداد میری " وتەبێژی وەزارەت،لە میانی کۆنفرانسێکی بۆ نیوەی چالاکیەکانی ساڵدا ، کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بە ئامادەبوو ڕایگەیاند: لەژێر ڕێنمایی "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران و "عەبدولئەمیر شەمەری" وەزیری ناوخۆ، دەستکەوتی زۆر بەدیهاتوون.
ڕوونیشی کردەوە:- کە هێزە ئەمنییەکان دوو ڕۆژ لەمەوبەر ئۆپەراسیۆنێکی گرنگ و وردیان ئەنجامدا کە لە ئەنجامدا دوو تیرۆریست کوژران، یەکێکیان پشتێنی تەقەمەنی لەبەردا بوو،کە زانیاری هەواڵگری پێشوەختە لەبەردەستدا بوو سەبارەت بە بوونی شوێنێکیان وەک میوانخانە لە ناوچەی بەنی سەعد،کە تیایدا ئۆپەراسیۆنێک ئەنجامدرا و پێکدادان لەگەڵ گروپە تیرۆریستییەکان ڕوویدا .
ئاماژەی بەوەشدا :- کە دەزگای دژە تیرۆر بە پاڵپشتی فڕۆکەوانی سوپا ئۆپەراسیۆنەکەیان بەردەوامی پێدا تاوەکو ئەنجامەکانی بەدەستدەهێنرێت.
ڕاشیگەیاند : کە وەزارەت دەستکەوتی گەورەی بەدەستهێناوە، بەو پێیەی 34 هەزار و 979 فەرمانی دەستگیرکردنی جێبەجێکردوە بەپێی مادەی چواری یاسای دژە تیرۆر، جگە لە لەناوبردنی 131 میوانخانەی داعش و دەست بەسەر 826 بۆمب و چەکی جۆراوجۆردا گیراوە کە 620 چەکە، جگە لە 440 هەزار و 280 حەبی مادەی هۆشبەر، لەگەڵ 438 کیلۆگرام مادەی کریستاڵ.
ووتیشی :- بەپێی ماددەی یاسایی تاوانی ڕێکخراو 29 هەزار و 251 فەرمانی دەستگیرکردنی جێبەجێکردووە، هاوکات توانیویەتی دەست بەسەر 301 کیلۆ و 578 گرام ماددەی هۆشبەردا بگرێت و 42 پەناگەی چەتەکانی داعش لەناوببات،ئەوە جگە لە دەستگیرکردنی 345 بازرگانی جستەی مرۆڤ و دەستبەسەرداگرتنی 5 هەزار و 421 چەک و کەرستەی تەقەمەنی، هەروەها دەستبەسەرداگرتنی نزیکەی 2 تۆن و 12 هەزار کارتۆن دەرمانی قاچاغ، هەروەها دەست بەسەر 65 شوێنی بە قاچاخبردنی نەوت و 396 ئۆتۆمبێلی ئامادەکراو بۆ گواستنەوەی کاری قاچاخیەکانیان.
ئاشکراشیکرد :- بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵکردنی ماددە هۆشبەرەکان توانی دەست بەسەر 1 تۆن و 822 کیلۆ و 740 گرام مادەی هۆشبەری جۆراوجۆردا بگرێت.
، جەختیشیکردەوە ماددە هۆشبەر بە ڕێژەی 4% بەراورد بە هەمان کات لە ساڵی ڕابردوو کەمبۆتەوە.
هەروەک وتی :- بە کۆی گشتی 7705 تۆمەتبار دەستگیرکراون، کە 1435 بازرگانی مادەی هۆشبەر و 198 بابەتی یاسایی دیکە و 147 بازرگانی نێودەوڵەتی،کۆی ئەو سزادراوانەی کە لە ماوەی 6 مانگدا سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووە گەیشتووەتە 72 کەس،هاوکات چەکی جۆراوجۆر دەستی بەسەردا گیرا کە لەکاتی رووبەرووبونەوە نزیکەی 781 چەک لە ئۆپراسیۆنەکانی بواری بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکاندا دەستی بەسەرداگیراوە.
لەدرێژەی قسەکانیدا ،ووتەبێژی وەزارەت ڕایگەیاند:- ژمارەی تاوانه تۆمارکراوەکان 9 هەزار و 542 تاوانی جۆراو جۆرن و ئەو سزایانەی لە بەرەنگاربوونەوەی تاواندا دەرکراون، 1966 سزان دژی تۆمەتباران ، لەوانەش سزای لەسێدارەدان بۆ 22 تۆمەتبار، زیندانی هەتاهەتایی بۆ 38 تۆمەتبار، ئەوانی دیکەش سزای جۆراوجۆر بوون، لەکاتێکدا ژمارەی ئەو تۆمەتبارانەی دەستگیرکراو گەیشتۆتە 4076 تۆمەتبار،کە بە ڕێژەی لەسەدا 24ی تاوانەکان کەمبوونەتەوە.
هەروەک ڕوونیشیکردەوە:- هێزە سنوورییەکان دەستیان کرد بە دانانی نزیکەی 717 کامێرای چاودێری ، بەمەش کۆی گشتی ژمارەی کامیراکان گەیشتە هەزار کامێرای چاودێری بەدرێژایی سنووری عێراق کە 3 هەزار و 719 کم لەگەڵ 6 وڵاتی دراوسێ، جگە لە ئامادەکردنی 1079 کامێرای تر کە سیستەمی وزەی خۆر کاردەکات ،ئەوە جگە لە دروستکردنی 231 بنکەی پۆلیس، دانانی سیاجێک لە دووری 926 کم بەدرێژایی سنوورەکە، هەروەها دانانی 1570تاوەر .
هەروەها لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت :- 563 کم خەندەق لەسەر سنوور هەڵکەندراوە، هەروەها ڕێگایەک ب
بە درێژایی هەزار و 953 کم کراوەتەوە ، ئەمە جگە لە دروستکردنی بەنداوێک بە درێژایی 185 کم لەسەر سنوور،هەروەها هێزەکانی سنوور توانیان پێنج هەزار و 445 تۆمەتبار دەستگیر بکەن، هەروەها دەست بەسەر 56 هەزار و 722 لیتر سووتەمەنیدا گیراوە، ئەوە جگە لەدەستبەسەرداگرتنی بە بە بڕی 649 هەزار و 518 هەزار دۆلار کە ویستویانە بەقاچاغ بیبەن ، جگە لە دەستبەسەرداگرتنی بڕی دوو ملیار و نزیگەی 43 ملیار دیناری ساختەش ، کە هەوڵی هێنانیان لە سنوور دراوە.
ئەوەشی خستەروو :- پۆلیسی فیدراڵی 11 هەزار و 257 تۆمەتباری دەستگیرکردووە، 5 تیرۆریستیشی کوشتوە ، هەروەها دەستی بەسەر 67 هەزار و 445 چەکدا گرتوە، لەنێویاندا مووشەک و نارنجۆک و بۆمبی تێدا بوە، هەروەها هێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرا 1025 تۆمەتباریان دەستگیرکردووە و دەستیان بەسەر 66 هەزار و 879 کیلۆگرام ماددە هۆشبەرەکاندا گرتووە و هەروەک 8 ناکۆکی خێڵەکی چارەسەر کراون ، هەروەها بە قاچاخ بردنی نەوت بەڕێژەی 98% کەمبوونەتەوە.
لەدڕێژەی کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا ئاماژەی بەوەدا : کە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پێنج هەزار و 544 ئاگری کوژاندەوە و 165 حاڵەتی ڕزگارکرد هەبوە، بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ئاگرکەوتنەوەکان بە ڕێژەی 40% کەمیکردووە.
لەبەشێکی تری قسەکانیدا وتی : 4 ملیۆن و 860 هەزار و 875 کارتی نیشتمانی دراون، ئەوە جگە لە دەرکردنی 305 هەزار و 690 پاسپۆرتی ئاسایی،و 631 هەزار و 880 پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی، کە لەئێستادا 39 ملیۆن عێراقی کارتی نیشتیمانییان پێدراوە