ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران: سەقامگیری نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار جێگیرە

ئابوری
  • 14-07-2024, 14:16
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"مەزهەر محەمەد ساڵح " ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری دارایی،ڕایگەیاند:کە نرخی دۆلار لە بازاڕدا  کاریگەری لەسەر سەقامگیری ئاستی گشتیی نرخەکان نییە.
    ساڵح بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: فاکتەرێکی نێودەوڵەتی هەیە کە کۆنتڕۆڵ بەسەر ئەو شتەدا دەسەپێنێت کە پێی دەوترێت پابەندبوونی بانکی لە دابینکردنی  دۆلار لە هەژمارە بانکییە نێودەوڵەتییەکانی وڵاتەکەمان بە دراوی بیانی، هەروەها فاکتەرێکی ناوخۆیی هەیە کە سوودمەندە لە کردار و فشارە دەرەکیەکان بە مەبەستی بەدەستهێنانی قازانج بە تایبەت لە مامەڵەکانی دۆلاری کاشدا.
    ڕوونیشیکردەوە:- باڵادەستی سیستەمی نرخی دراو لە عێراق، لەسەر بنەمای یەدەگی نێودەوڵەتی دامەزراوە،کە لە عێراق و سیاسەتی دراوی ئەو وڵاتە مێژووی هەیە، بەو پێیەی دراوی بیانی ڕێژەی زیاتر لە سەدا سەد دەگرێتەوە،لە کۆی گشتی دراوەی ئێستا.
    لە درێژەی قسەکانیدا ئەو ڕاوێژکارەی سودانی وتی:سەقامگیری نرخی فەرمی دۆلار دەبێتە هۆی سەقامگیری لە بەهای دەرەکی سەقامگیری دیناردا، کە لە دۆخی سەقامگیری لە نرخی کەلوپەل و خزمەتگوزارییەکان بەرجەستە دەبێت، کە  هەڵاوسانی ساڵانە لە وڵاتەکەماندا زیاتر نابێت لەسەدا 3، ئەمەش ئەوەیە کە لە ڕاپۆرتی ڕێکخراوە دارایی و ئابوورییە نێودەوڵەتییەكان ئاماژەی پێکراوە.
    "ساڵح " ووتیشی :- بە لەبەرچاوگرتنی بەهێزی یەدەگی دەرەکی پاڵپشتیکردنی دیناری عێراقی، کە بەهاکەی وەکو سەروەت و سامانی بیانی لە 100 ملیار دۆلار تێدەپەڕێت، بەمەش لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی فەرمی، 
    بە باڵادەستی دەمێنێتەوە لە کۆنتڕۆڵکردنی هەر ژاوەژاوێک، بەهۆی ڕووداوە نائاساییەکانی نێودەوڵەتی یان ناوچەییەوە ئەگەر بێتە ئاراوە.
    جەختیشی لەوە کردەوە:- کە دوای دیاریکردنی نرخی  دۆلار   و دابەزینی لە مامەڵە ناوخۆییەکان، بەتایبەتی لە گرێبەست  و پارەدان لە ناوخۆی وڵات ، لە ساڵی ڕابردووەوە، بازاڕی ئاڵوگۆڕی هاوتەریب دەستیکردووە بە کاریگەرییە گشتییەکانی لەسەر ئابووری .