دەستەی کەشناسی پێشبینی جارێکی تری بەرزبوونەوەی نوێی پلەکانی گەرما دەکات

ناوخۆ
  • 14-07-2024, 11:46
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی کەشناسی ڕەوشی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند،کە پێشبینی دەکات لەم هەفتەیەدا پلەکانی گەرما بەرزببنەوە.
    لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە:- بۆ سبەینێ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرتاسەری وڵاتدا ، کە پێشبینی دەکات بەرزترین پلەکانی گەرما لە میسان  بێت کە 47 پلەیە،پاشان بەسرە و نەجەف 46 پلە و بەغدا و بابل و واست و کەربەلای پیرۆز و دیوانیە 45 پلە بێت.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :-  ئاسمان بۆ  ڕۆژی سێشەممە ساماڵ و گەرم دەبێت،و پلەکانی گەرماش بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو کەمێک بەرزدەبنەوە ، دەستەکە ئەوە ش دەخاتەڕوو : کە بۆ چوارشەممەش ئاسمان و گەرم دەبێت لەگەڵ بونی هەندێک پەڵە هەور، هەروەها پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبن.
    هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە :- رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت، پلەکانی گەرماش لە هەموو ناوچەکانی وڵات کەمێک بەرزدەبێتەوە.