فالح فەیاز: ئەوانەی گەیشتن بەپلەی شەهیدبوون لە پێناوی وڵات پارێزەری شەرەف و ماڵ و کەرامەت و سەروەریین

سیاسی
  • 13-07-2024, 23:10
  • +A -A

    بەغدا -INA
    ئەمڕۆ شەممە"فالح فەیاز " سەرۆکی هێزەکانی حەشدی شەعبی، لە وتارێکدا لە میانی ڕێوڕەسمی یادکردنەوەکەدا بە بۆنەی نۆیەمین ساڵیادی شەهیدبوونی فەرماندە "ئەبوو مونتزر محەممەداوی " کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی رووماڵکردنی بوو ، ڕایگەیاند :کە هێزەکانی حەشد یادی نۆیەمین ساڵیادی شەهیدبوونی پاڵەوانێکی ڕزگاریخواز و شەهیدێکی سەربەرز دەکاتەوە،کە شەهیدەکە فەرماندە "ئەبو مونتزر محەممەداوی" هاوەڵە شەهیدبوەکانیەتی، فەیاز جەختی لەوە کردەوە کە شەهید "ئەبو مونتزر محەمەداوی " لە پلەیەکی بەرزدا بوو، چونکە ئازا و دڵسۆز و بوێر بوو.
    ووتیشی : ئەوانەی گەیشتن بەو شەهیدبوونە،پارێزەری شەرەف و ماڵ و کەرامەت و سەروەریین.
    لە درێژەی قسەکانیدا "فەیاز" ووتیشی :- ئێمە لە هێزەکانی حەشد هیچ وشەیەک  نییە بۆی جگە لە یادکردنەوەی شەهیدان و پەروەردەکردنی خۆمان و نەوەکانمان لەسەر ئەم رۆحیەت و دڵسۆزی ئەوان.
    لەبەشێکی تری قسەکانیدا "فەیاز" تیشکی خستە سەر شەڕی جینۆسایدی بەردەوام لە کەرتی غەززە لەلایەن رژێمی زایۆنیەوە  کە ئەوەی دەیکات تاوان و جینۆسایدە .