ئه‌مڕۆ شه‌ممە " نێچيرڤان بارزانى" سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا بۆ كۆچى دواييى براکەی پارێزگاری دەهۆک ، له‌گه‌ڵ " عه‌لى ته‌ته‌ر " پارێزگارى دهۆك،پرسە و سه‌ره‌خۆشى له خۆى و خانه‌واده‌کەی كرد و هاوخه‌مى خۆى پێگه‌ياندن.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە:- سەرۆکی هەرێم لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەیدا هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:-لاى خۆيه‌وه پارێزگارى دهۆك سوپاس و پێزانينى خۆى و خانه‌واده‌كه‌يان بۆ په‌يوه‌نديى و هاوبه‌شيى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى.