بانکی ڕەشید ڕایدەگەیەنێت کە فرۆشتنی ڕاستەوخۆی دۆلار بە گەشتیاران لە ڕۆژی دووشەممەی داهاتووەوە دەست پێدەکات

ئابوری
  • 13-07-2024, 22:44
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمرۆ شەممە "بانکی ڕەشید،
     ڕایگەیاند :- کە فرۆشتنی دۆلاری بە گەشتیاران ، لە رۆژی  دووشەممەی داهاتووەوە دەست پێدەکات.
    بانکەکە لەڕاگەیەندراوێکدا  کە بۆ  ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە :- بە پشتبەستن بە ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندی عێراق (بانکی ڕەشید) لە ڕۆژی دووشەممە 2024/7/15  دەستدەکات بە فرۆشتنی دۆلار  لە لقەکانی لە بەشی  کەرخ و ڕەسافە بۆ ئەو گەشتیارانەی کە دەیانەوێت دۆلار بەنرخی فەرمی بەدەستبهێنن.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- فرۆشتنی دۆلار لە دیوی کەرخ لە هەریەک لە(یارموک و ئەبوغرێب و مەحمودییە و بەیاع و سالحیە) دەبێت،هاوکای لە دیوی ڕەسافە دۆلار لە هەریەک لە (ڕەغبەی خاتون و شۆڕشی بیست و شۆرجە و اعتماد تجاري و دیجلە ) دەفرۆشرێت.