بەغدا-INA
ئەمڕۆ شەممە، بانکی ڕافیدەین فرۆشتنی ڕاستەوخۆی دۆلاری بە گەشتیاران، کە لە ڕۆژی دووشەممەی داهاتووەوە دەست پێدەکات ڕاگەیاند.
بانکی ڕافیدەین لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە :- بە پشتبەستن بە ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندی عێراق، بانکی ڕافیدەین فرۆشتنی ڕاستەوخۆی دۆلار بە گەشتیاران،کە لە ڕۆژی دووشەممە 15/7/2024دەستپێدەکات ڕادەگەیەنێت.
وەک ڕاگەیەندراوی بانکەکە ئاماژەی پێداوە:- ئەو لقانەی کە لە بەغدا دیاریکراون بریتین لە: لقەکانی بەشی کەرخ ( سنک - مەنسور - رفعی - خەزرا - معریفە - براسا- ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران - گەرەکی عامل - موحیت - گەرەکی عەرەبی ) .
لقەکانی بەشی ڕەسافە (فیردەوس - رەئیسی - باب شرقی - شەقامی فەلەستین - مشتل - خولی ئەفسەران - وەزیریە - قدس - زانکۆی بەغدا).