بەغدا -INA
ئەمرۆ شەممە، فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی بەغدا ، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەندوە :- فەریقی قەڵغان "وەلید خەلیفە تەمیمی " فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، لە بارەگای فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکان ،بە ئامادەبوونی جێگری فەرماندە بۆ کاروباری بەرگری و ناوخۆ و یاریدەدەرەکانی و ژمارەیەک ئەفسەر سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی ئەمنی فراوانی کرد،کە مەبەست لێی بەدواداچوون بوو بۆ جێبەجێکردنی پلانی ئەمنی وەک ئامادەکاری بۆ مانگی پیرۆزی موحەڕەم و سەردانیکەرانی چلە.
بەگوێرەی بەیاننامەکە: فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان جەختی کردەوە لە بەردەوامی ئۆپەراسیۆنی گەڕان و پشکنین و چاودێری بۆ بەدواداچوونی پاشماوەی چەتە تیرۆریستییە شکستخواردووەکانی داعش، و کەسانی دەرەوەی یاسا و باندە تاوانکارییە ڕێکخراوەکان و ئەوانەی کە ئاشتی کۆمەڵایەتی تێکدەدەن ، هەروەها رووبەرووبونەوە لە هەموو بوارەکانی بەرپرسیارێتی و بۆ وەرگرتنی هەموو ڕێکارێکی و وریایی و چڕکردنەوەی هەوڵی هەواڵگری و ئاڵوگۆڕی زانیاری بۆ ڕێگریکردن لە چەند دیاردەیەکی نامۆ لەلایەن کۆمەڵگا وەک سواڵکردن و دیاردەی نەشیاو لەکاتی بەڕێوەچوونی مەراسیمەکان ، کە سەلامەتی هاووڵاتیان و ئارامی سەردانیکەران تێکبدات.