بەغدا-INA
ئەمڕۆ شەممە، فەرماندەیی هێزە سنوورییەکان لە بەیاننامەیەکی کورتدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی. تیایدا هاتووە :- کە یەکەیەک لە هێزە سنوورییەکان دەستگیرکردنی (6) تۆمەتباری بیانی ڕاگەیاند،کە دوو تۆمەتباریشیان هەوڵی بەزاندنی سنووری عێراقیان داوە لە بەسرە و واست.
بەگوێرەی بەیاننامەکە دوو لەو تۆمەتبارانە لە واست دەستگیرکراون هەوڵی بەزاندنی سنوریان داوە، هەروەک 4 لە تۆمەتبارانیش کە ئاسیاوی بوونە ، لە بەسرا بەهۆی ئەوەی پارەیەکی زۆریان پێ بوە پێچەوانەی یاسای بانکی ناوەندی دەستگیر کراون.