بەغدا-INA
ئەمرۆ شەممە "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران،ڕایگەیاند : کە 3 ملیۆن منداڵ چاودێری کۆمەڵایەتی و سەبەتەی خۆراکی جۆراوجۆر و هاوکاریان لە عێراق بۆ دابین دەکرێت بۆ تەواوکردنی خوێندنیان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە :- "محەممەد شیاع سودانی"سەرۆکوەزیران، بە بۆنەی ڕۆژی منداڵانی عێراق ،پێشوازیی لە کۆمەڵێک نووسەر و هونەرمەند و شانۆ نووسی و پەرۆشی ئەدەبیاتی منداڵانی کرد.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- سەرۆک وەزیران جەختیکردەوە لەسەر پێویستی دروستکردنی بنەماکانی دەستپاکی و ڕاستگۆیی لە باخچەی ساوایاندا، کە منداڵەکانمان بە قۆناغی ئاڵۆزی شەڕدا تێپەڕیون،هەروەک لەبیریان بێت کە لە ماوەی چەند مانگێکدا چی بەسەر منداڵانی غەززەدا دێت.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە :- "سودانی" ڕوونیکردۆتەوە کە "پلانەکانی دەوڵەت بریتی یە لە دابینکردنی کەشێکی لەباری پەروەردەی بەهۆی ئەو کاریگەرییانەی کە منداڵە عێراقی تووشی بوونە لە ڕابردوو،جەختیشی لەوە کردەوە ، کە ئەمڕۆ 3 ملیۆن منداڵ چاودێری کۆمەڵایەتی وەردەگرن و سەبەتەی خۆراکی جۆراوجۆر و هاوکاریی نەختینەی زیادەیان بۆ دابین دەکرێت بەمەبەستی تەواوکردنی خوێندنیان ، هەروەها حکومەت کاردەکات بۆ ڕزگارکردنی منداڵەکان لە هەژاری، کە کاریگەری لەسەر پەروەردە و تەندروستی و نیشتەجێبوون و خزمەتگوزارییەکان هەیە.
هەروەک "سودانی" بەشداری نووسەران و هونەرمەندان و شاعیران و نیگارکێشانی بەرزنرخاند لە پرۆسەکان،هەروەک جەختی لە گرنگی بەرنامە تەلەفزیۆنییەکان،وشانۆی منداڵان و نووسین بۆ منداڵان،و کارکردن بۆ زیندووکردنەوەی ئەو دەستپێشخەری و بەرنامە بۆ بەشداریکردنیان لە پاڵاوتنی کولتووری منداڵ و بۆ ئەوەی داهاتوودا بەرهەمدار بن.