بەغدا-INA
ئەمڕۆ شەممە" سەید عەمار حەکیم" سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی،کۆمەڵکوژییە دڕندانەکەی قەوارەی زایۆنی لە ئۆردوگای مواسی لە کەرتی غەززەی شەرمەزار کرد و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە دەستوەردانی بەپەلە لە ڕێگری لەو کارەساتانە بکەن ڕوودەدات.
سەید "حەکیم "لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە: بە نیگەرانییەکی زۆرەوە بەدواداچوون بۆ ئەو کۆمەڵکوژییە دڕندانە دەکەین کە گەلی ستەملێکراوی فەلەستینمان ،لەلایەن قەوارەی زایۆنیەوە ڕووبەڕووی دەبێتەوە، کە دواین جار قەوارەی ئیسرائیل لە کەمپی مەواسی ئەنجامی داوە،کە بە ئەنقەست مووشەکی ئاراستەی چادری ئاوارەکان کردووە و ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیانی مەدەنی شەهید کردوون کە زۆر بەیان ژن و منداڵن.
وەک سەید "حەکیم "ئاماژەی پێداوە:-ئێمە بە توندی ئیدانەی ئەو کردەوە دوژمنکاریانە دەکەین کە لە کەرتی گەمارۆدراوی غەززە لە دەریا و ئاسمانی و زەمینەوە لەلایەن هێزەکانی داگیرکەری زایۆنیەوە ئەنجام دەدرێت، بۆیە داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین کە دەستوەردانی بەپەلە بکەن بۆ ڕاگرتنی ئەو کارەساتانەی کە رووبەرووی خەڵکی ئەوێ بۆتەوە لەلایەن رژێمی زایۆنیەوە.