سودانی : حکومەت بەرەو دروستکردنی 11 شاری نیشتەجێبوونی نوێ هەنگاو دەنێت

سیاسی
  • 13-07-2024, 21:25
  • +A -A

     بەغدا-INA
    ئەمرۆ شەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران،ڕایگەیاند کە حکومەت هەنگاو دەنێت بەرەو دەستپێکردنی  درووستکردنی 11 شاری نیشتەجێبوونی، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە عێراق بە  گەشەسەندنێکی خێرادا تێپەڕ دەبێت.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە:- "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران، پێشوازی لە وەفدێکی بازرگانانی میسری، سعودی و عێراقی کرد، کە ژمارەیەک بەرێوەبەر و سەرۆکی کۆمپانیای بەناوبانگی هەرسێ وڵات و عەبدولعەزیز بن خالد شەممەری باڵیۆزی سعودیە لە عێراق ئامادەی بوون.
    وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :- سەرۆک وەزیران داوای لە خاوەن کۆمپانیا میسری و سعودییەکان کرد ، کە وەبەرهێنان لە بواری گەشتیاری و هۆتێل و دامەزراوەی جیاجیا  بکەن، بەو پێیەی عێراق چەندین شوێنی گەشتیاری هەمەچەشنی تێدا هەیە.
    ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە گەشەپێدان لە عێراقدا هەیە لە ڕێگای بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی لەگەڵ باقی وڵاتانی عەرەبیدا، سودانی ڕاشیگەیاند:- کە عێراق بە  گەشەسەندنی خێرا و قۆناغێکی بوژانەوەیە تێپەڕ دەبێت ، هەروەها دەرفەتی وەبەرهێنانی ئومێدبەخشی زۆری تيدایە، بەتایبەتی لە بواری نیشتەجێبوون و پڕۆژەی شارەنوێیەکان، چونکە  وڵات پێویستی بە نزیکەی 3 ملیۆن یەکە نیشتەجێبوون هەیە،حکومەت بەرەو بنیاتنانی شاری نوێ هەنگاو دەنێت.
    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە "سودانی" ڕوونیکردۆتەوە :- کە حکومەت پڕۆژەی بۆ پێنج شاری نوێی وەبەرهێنان لە بەغدا و چەند پارێزگایەک خستووەتەڕوو، هەروەها هەنگاو دەنێت بەرەو دروستکردنی 11 شاری نوێ، و پاڵپشتی لە  ئەزموونی سەرکەوتووی وەبەرهێنان دەکات، جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەوەی گرنگە لەبارەی شارەکان ئەوەیە کە دەبێتە هۆی چارەسەرکردنی قەیرانی نیشتەجێبوون، بە تایبەت بۆ خاوەن پێداویستی تایبەت.