شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی کوژرانی ژمارەیەک تیرۆریست لەدیالە ڕادەگەیەنێت

ئەمنی
  • 13-07-2024, 21:16
  • +A -A

    بەغداد -INA
    ئەمرۆ شەممە ،شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، کوژرانی ژمارەیەک تیرۆریستی لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی لە بێستانەکانی لە پارێزگای دیالە ڕاگەیاند.
    شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەکدا، کە بۆ  ئاژانسی هەواڵی عێراقی، (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندوە:- دوای ئەوەی یەکەیەک لە هێزی ئەمنی لەناو کەرتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییان لە بێستانەکانی عیت ئەنجامدا ، کە ناوچەکە زۆر ئاڵۆزە بەهۆی  جوگرافیای سەخت و بونی دارستان،کە بە تەواوی ڕێگری لێدەکەن، یەکەکان بەهاوبەشی هێزە ئەمنیەکان لەو ناوناوچەیە گەمارۆی کۆمەڵێک تیرۆریستییاندا و ژمارەیەکیان لێ کوشتن و بریندارکردن.
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- لەئەنجامی ئەو شەڕەی کە تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە بەردەوامە بۆتە هۆی شەهیدبوونی ژمارەیەک لە جنگاوەرانی وڵات  و برینداربوونی ژمارەیەکیان، هەروەک شانەکە جەخت لەوە دەکاتەوە ، کە هێزە ئەمنییەکان کاردەکەن بۆ ئەوەی بە وردی ناوچەکە پاکبکەنەوە لە پاشماوەی تیرۆر. 
    شایانی باسە  ئەو ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەی لە دوێنێ هەینی لە ببێستانەکانی عیت دەستی پێکردوە، لە ئەنجامدا دوو تیرۆریست کوژران کە یەکێک لەو تیرۆرستانە ناوی " ئەبو حارس "بوو،کە بەرپرسی خان بەنی سەعدی گروپەتیرۆرستیەکان بوو لەناو کەرتی دیالەدا.