بەغدا-INA
ئەمڕۆ شەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران،رایگەیاند: کە حکومەت ڕێبازێکی تایبەتی ئابووری پەیڕەو کردووە لە کرانەوەی هاوبەشی بەرهەمدار و پەرەپێدانی ژینگەی وەبەرهێنان لە عێراق.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران ،لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە :- "محەممەد شیاع سودانی"سەرۆکوەزیران، پێشوازی لە وەفدێکی گروپی کۆمپانیاکانی CETC چینی تایبەت بە وزە و تەکنەلۆژیای بیناسازی کرد.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :- "سودانی" رووناکی خستە سەر ئەو ڕێبازە ئابوورییەی کە حکومەت پەیڕەوی دەکات لە ڕووی کراوەیی بەرامبەر بە هاوبەشی بەرهەمدار و پەرەپێدانی ژینگەی وەبەرهێنان لە عێراق، بە شێوەیەک کە لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان بگونجێت، و وەبەرهێنانەکان ڕابکێشێت، و هاوبەشی لەگەڵ عێراقییەکە بەرز بکاتەوە لە کەرتی تایبەت، و گەرەنتی سەروەری پشتیوانیکەر بۆ وڵات دابین بکات.
بەگوێرەی بەیاننامەکە :- لایەن خۆیانەوە وەفدی گروپی کۆمپانیا چینیەکە ویستی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە ژێرخانی عێراق و بەشداریکردن لە پڕۆژەی گەشەپێدان و ئابوورییەکان دەربڕی، بەڕادەی هاوکاری لەگەڵ کەرتی تایبەت و گشتی عێراق و لەبوارە جیاوازەکانی ئابووری و وەبەرهێناندا کە هاوبەشیەکان فراوانتر دەکات.