بەغدا-INA
ئەمڕۆ شەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەڕۆک وەزیران،ڕێنمایدا لەبارەی وڵامی خێرای ڕاپۆرتەکان لەبارەی دۆسیەکانی گەندەڵی و جێبەجێکردنی بڕیارە یاساییەکانی دادوەری لە ماوەی 24 کاتژمێردا،دووپاتیشی دەکاتەوە کە هەندێک ڕاپۆرت ئامانجیان پەکخستن و سەڕلێشێواندنی کارەکانی دەستەی دەستپاکی و دواخستنی پرۆژەکانه.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە :- "محمد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران دوای سەردانی بۆ بارەگای دەستەی دەستپاکی فیدراڵ، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی کرد کە تێیدا ئاماژەی بەوەدا کە دەستەی دەستپاکی نوێنەرایەتی ئیرادەی ڕاستەقینەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دارایی و ئیداری دەکات.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :- سەرۆک وەزیران تیشکی خستە سەر پرسی گەندەڵی و دزین لە ئەمانەتی باج، کە ئەو گەندەڵیە خاڵێکی ڕەشبوو لە مێژووی دەوڵەتدا، بەهۆی سروشت و قەبارەی ئەو پارە دزینە لەژێر پەردە و ناوی فەرمیدا، بە هاوبەشی لەگەڵ فەرمانبەرانی دەوڵەت،کە تائێستا نیوەی ئەم پارەیە لە وڵاتانەوە هێنراوەتەوە،هەروەک جەختیشی لەسەر بەردەوامبوونی هەوڵەکان بۆ وەرگرتنەوەی باقی پارەکە کردەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە "سودانی " ئەوەشی خستۆتەروو :- کە کاری دەستەکە بە ڕوونی جیاوازە لە قۆناغی پێشوو،هەروەک جەختی کردەوە لە پێویستی بەردەوامبوون لە هەمان ڕێڕەوی پیشەیی لە کاردا، بە تایبەت کە ڕای گشتی خەمی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و کردنەوەی مەلەف بۆ سیاسیەکان ، وەک ئەوەی لە فەرمانی لیژنەی دیوانی 29 داهاتووە،بە هاوکاری دەسەڵاتی جێبەجێکردن و دادوەری ئەنجام .
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندروەکە :- "سودانی" جەختیکردەوە لە پێویستی خێرایی چارەسەرکردنی هەر کەموکوڕییەک کە لەنێو کارمەندانی دەستەی دەستپاکیدا هەیە، و ڕەتکردنەوە و قۆستنەوەی پۆستەکەی بۆ هەر مەبەستێک کە فەرمانبەری دەستەکە نابێت بەکاری بێنیت، بەتایبەت لە ئەگەری هەبوونی تۆمەت و چاودێری لەسەری ، جەختیشی لەوە کردەوە کە ڕۆژانە پەیوەندی لەگەڵ دەستەی دەستپاکی و سەرۆکەکەی بۆ بەدواداچوونی دۆسیەکان دەبێت،هەروەک سەرۆک وەزیران ڕێنماییدا بە سەرجەم ئەفسەر و فەرماندەکان کرد کە زانیاری لەبارەی موڵک و دارایی و سامانی خۆیان پێشکەش بەدەستەی دەستپاکی بکەن، هەروەها ڕێنمایی ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکان کرد کە بەردەوام بن لە وەرگرتنی داتا و زانیاری لەبارەی بەرتیل کە هاووڵاتیان لەسەر بابەتی گەندەڵی دەیدەنە فەرمانگاکانی دەستەکە.
🔷ئەمانەی خوارەوە گرنگترین ئەو بابەتانەن کە سەرۆک وەزیران لە کاتی سەردانەکەیدا بۆ بارەگای دەستەی دەستپاکی خستنیەڕوو:-
◾ئاوەدانکردنەوە و خزمەتگوزارییەکان لە پێشینەی کارەکانن بۆ هاوڵاتیان، هەروەها پاراستنی سامانی گشتی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی،چونکە متمانەی خەڵک بە سیستەمی سیاسی بەهێزدەکات.
◾هاوڵاتیان لە ڕێگەی ئاستی خزمەت و گەشەپێدانەوە ئەدای کارکردن هەڵدەسەنگێنن و لەم ڕوانگەیەشەوە زیاتر بەرەنگاری گەندەڵی دەبینەوە و ،متمانەی زیاتر بە ئەدای دامودەزگاکانی دەوڵەت بەهێزتر دەبێت.
◾ئێمە لەسەر پێنج میحوەر کارمان كردوە کە گرنگترینیان هەڵسەنگاندنی ئەدای سەرکردەکانە لە دامەزراوەکانی دەوڵەت.
◾بە دەگمەن بیستوومانە بەرپرسێک لە ئەنجامی خراپی ئەدای کارەکەی یان لە ڕێگەی هەڵسەنگاندنی بەردەوامی خۆیەوە لە کارەکەی دووربخرێتەوە و لەبەردەم دەسەڵاتی دادوەری کارگێڕیدا ئامادە بێت. چونکە هاوڵاتی چاوەڕوانی بەرهەمی خزمەتگوزارییەکان دەکات.
◾پرۆسەی هەڵسەنگاندنی ئەدای بەرپرسان لە هەموو ئاستەکاندا بەردەوامە، جەختیش دەکەینەوە کە ڕاپۆرتی لیژنەکانی هەڵسەنگاندن وردن ،چونکە بڕیارەکەمان لەسەر ئەو ڕاپۆرتانە پەیوەستن.
◾دەبێت هەڵسەنگاندن بۆ ڕێکارەکانی دامودەزگاکانی دەوڵەت بکرێت لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیدا بەبێ چاوەڕوانی ڕێکارەکانی دەستەی دەستپاکی یان دیوانی چاودێری دارایی .
◾شەفافیەت لە گرێبەستکردن، ئاسانکاری بۆ ڕێکارەکان بۆ هاوڵاتیان، پەسەندکردنی کۆنتڕۆڵەکان و بەکارهێنانی کۆشش لە پاراستنی پارەی گشتی ڕێوشوێنی بەسە بۆ کورتکردنەوەی هەوڵەکانی دامەزراوەکانی دەوڵەت.
◾ئێمە لیژنەی تایبەتمان پێکهێنا بۆ لێکۆڵینەوە لە پلە تایبەتەکان و لێپرسینەوە لە فەرمانبەرە باڵاکان،ئێستاش لیژنەکە دەستی بە کارەکانی کردوە بۆ ئەوەی هەر بەرپرسێک ئەگەر سەلمێندرا کە زیان بە سامانی گشتی دەگەیەنێت سزا بدرێت.
◾ئێمە ڕێنماییماندا بۆ پێکهێنانی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە وەزارەت و پارێزگاکان بۆ چاودێری ، چونکە زۆر جار خاوبوونەوە لە پرۆسێسکردنی زانیاری و داوای یاساییدا هەیە.
◾هەندێک هەواڵ ئامانجیان پەکخستنی کارەکانی دەستەی دەستپاکی و سەرلێشێواندنی کارەکانی و دواخستنی پڕۆژەکانە چونکە کەسانێک هەن ترسیان لە سەرکەوتن هەیە.
◾ئێمە ڕێنمانداوە کە تا کۆتایی ساڵی 2024 رێگایەک بۆ چارەسەرکردنی هەموو زانیاریەکان دابنرێت، هەروەها پێویستە زانیارییەکان پۆلێن بکرێن و دۆسیە گەورەکانی گەندەڵی جیابکرێنەوە.
◾دەستەکە پێویستی بە بەهێزکردنی تیمە یاساییە لێکۆڵینەوەکان هەیە، و پێویستە پێداویستییەکان دەستنیشان بکرێن بۆ ئەوەی کارمەندانی یاسایی پێویستی بۆ دابین بکرێت.
◾ بڕیارە یاساییە دادوەرییەکان دەبێت لە ماوەی 24 کاتژمێردا جێبەجێبکرێت ،چونکە کاری دەستەی دەستپاکی کارێکی ئەخلاقی و نیشتمانپەروەرانەی گەورەییە.