نەجەفی ئەشرەف - INA- حەیدەر فەرمان
ئەمڕۆ شەممە ئەمینداریەتی گشتی مەزاری پیرۆز لە پارێزگای نەجەف تەواوبوونی سەرجەم ئامادەكارییە تایبەتەكانی شەوی دەیەمی موحەڕەم حەرامی ڕاگەیاند.
یاریدەدەری بەرپرسی بەشی كاروباری خزمەتگوزاری حەیدەر عیساوی لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: بەشی كاروباری خزمەتگوزاری پلانێكی خزمەتگوزاری تەواو ئامادە كردووە بۆ پاڵپشتیكردنی كاروانەكانی ماتەمینی بە درێژایی دە ڕۆژی یەكەمی مانگی موحەڕەم، ئاماژە بەوە دەكات كە پلانەكە بریتییە لە لابردنی فەرش لە دەوروبەری مەزارگەكە و دووبارە داپۆشینی بە (نایلۆن و فەرشی سوور) وەك ئامادەكارییەك بۆ وەرگرتنی كاروانی ماتەمینی لە ڕۆژی حەوتەمەوە تا ڕۆژی دەیەمی لە مانگی پیرۆزی موحەڕەم.
ئاماژەی بەوەشكردووە : ڕووبەری مەزەندەكراوی فەرشی سوورەكە 25 هەزار مەتر چوارگۆشەیە.
هەروەها ووتیشی : پلانێكی تایبەت هەیە بۆ پاڵپشتیكردنی كاروانەكانی ماتەمینی حوسێنییەكان لە شارە كۆنەكە، كە بریتییە لە دابینكردنی ئاوی خواردنەوە و كەرەستەی پاككەرەوە، بەو پێیەی گەیشتوونەتە زیاتر لە 100 كاروان لە دەوروبەری مەزارگەی پیرۆز، ئەمە جگە لە ڕێگاكانی پێشەنگ بۆ مەزارگەی پاكی پیرۆزی، ئاماژەی بەوەشكردووە ئامادەكردنی كاروانەكان بە ساردكەرەوەی هەوا و دەفر و كیسی پاشماوە و هەندێك پێداویستی دیكە، جگە لە دانانی شوێنی تەندروستی و كردنەوەیان بۆ خزمەتكردنی سەردانكەران، و پلانێك هەیە بۆ پشتگیریكردنی بەشی تەندروستی نەجەف بە كردنەوەی بەڕووی ناوەندە پزیشكییەكانی دەوروبەری مەزاری پیرۆز، لەڕێگەی دابینكردنی بابەتە لۆجستییەكانی وەك فەرش و فێنككەرەوەی هەوا و كارمەندانی خزمەتگوزاری بۆ پاڵپشتیكردنی كارەكانی پاككردنەوە لەماوەی سەردانەكەدا.
ئاماژەی بەوەشكرد : پلانێكی دیكە هەیە بۆ هەماهەنگی لەگەڵ دەستەی كاروانەكانی حسێنی لە مەزارگەی پیرۆز، هەروەها بەشی كاروباری ئەندازیاری، بۆ ئامادەكردنی شوێنێك بۆ ئەنجامدانی ڕێوڕەسمی چراكردنی مەشخەڵ و فەرش بەرزدەكرێتەوە، كەرەستەی قوم و نایلۆن دادەندرێت و بە ساردكەرەوەی هەوا ئامادە دەكرێت بۆ ساردكردنەوەی كەشوهەوا بۆ وەرگرتنی كاروانەكان و ئەنجامدانی ڕێوڕەسمی ڕووناكی مەشخەڵ.