بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە وەزیری داد خالید شوانی، پشتڕاستی كردەوە كە حكومەت پشتگیری لە دابینكردنی هەلی كار بۆ توێژی كورتە باڵاكان دەكات.
وەزارەتی داد لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوەكردووە : خالید شوانی وەزیری داد لە نوسینگەی فەرمی خۆی پێشوازی لە كۆمەڵێك لە ئەندامانی كۆمەڵەی كورتە باڵاكان كرد.
لەمیانی كۆبوونەوەكەدا شوانی وتی : وەزارەتی داد هەموو پشتگیرییەك بۆ ئەم توێژە گرنگە دەكات وەك پابەندبوونێكی یاسایی و كارایی لە چوارچێوەی كارەكانی بەشی مافی مرۆڤی لەوەزارەتەكەدا.
جەختیشی كردەوە : كە حكومەتی ئێستا بە دابینكردنی هەلی كار و پاڵپشتی ڕاستەوخۆ پاڵپشتی ئەم توێژە دەكات، ئاماژەی بە گرنگی دەستەبەركردنی مافەكانیان لە كۆمەڵگە و توانادانیان بۆ گەیشتن بە ئاواتەكانیان.
لای خۆیەوە شاندەكە سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ وەزیر دەربڕی بۆ بەردەوامی پاڵپشتی و پێشوازییە باشەكەی و جەختیكردەوە گرنگی بەردەوامیدان بەم هاوكارییە بەرهەمدارە بۆ بەرزكردنەوەی ماف و پێگەی خۆیان لە كۆمەڵگەدا.