سەیدحەكیم: ڕۆژی منداڵان دەرفەتێكە بۆ ئەوەی پێكەوە كار بكەین بۆ دەستەبەركردنی مافی نەوەی نوێ

ناوخۆ
  • 13-07-2024, 13:19
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ شەممە سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی سەید عەمار حەكیم، پشتڕاستی كردەوە كە ڕۆژی منداڵانی عێراق دەرفەتێكە بۆ داواكردن لە هەموو لایەنەكان و دامەزراوەكان كە پێكەوە كاربكەن بۆ دەستەبەركردنی مافەكانی نەوەی نوێ.
    سەید حەكیم لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایدا هاتووە : بەبۆنەی ڕۆژی منداڵانی عێراق دەرفەتێكە بۆ ئەوەی داوا لە هەموو لایەن و دامەزراوەكان بكەین كە پێكەوە كاربكەن بۆ دەستەبەركردنی مافەكانی نەوەی نوێ، پاراستنیان لەتوندوتیژی خێزانی و كۆمەڵگا و چاڵەكانی باندەكانی خراپەكاری  و ماددە هۆشبەرەكان و تیرۆر و فراوانكردنی میكانیزمەكانی خۆپاراستن لە دژی مەترسییەكانی بەردەمی، پەرەپێدانی یاسای نیشتمانی و هاوئاهەنگی لەگەڵ یاسا و ڕێككەوتنە نێودەوڵەتییەكان كە لەلایەن كۆماری عێراقەوە پەسەندكراون، و سوودوەرگرتن لە پێشكەوتووەكانی ئەزموونی جیهانی لەم بوارەدا.
    ئاماژەی بەوەشكرد : دەستپێشخەریی منداڵ كە ساڵانێك لەمەوبەر دەستیپێكرد، بانگەوازی لەخۆگرتبوو بۆ دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێكردن، ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی، و هەموو چالاكییە ئایینی و سیاسی و ئەكادیمی و میدیاییەكان لە عێراق بۆ پاراستنی منداڵ و دەستەبەركردنی مافەكانی و پێداویستییەكانی.