بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنێكی فراوانی گەڕان و پشكنینی لە پارێزگای دیالە ڕاگەیاند.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكان لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایدا هاتووە: لە بەیاننامەی ئەو ئۆپەراسیۆنەی كە دوێنێ لە باخچەكانی عێت لە چوارچێوەی كەرتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی دیالە ئەنجامدرا، كە لە ئەنجامدا كوژرانی دوو تیرۆریست، یەكێكیان تاوانبار ناسراو بە (ئەبو حارس) بوو، ئەو بەناو بەرپرسەی خان بەنی سەعدە لە كەرتی دیالە: ئەمڕۆ شەممە هێزێك بە فەرماندەیی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی دیالە گەڕانێكی فراوانی دەستپێكرد و ئۆپەراسیۆنی پشكنین لە هەمان ناوچە بە مەبەستی بەرزكردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری لەم كەرتەدا.