بەغدا - INA
ئەمڕۆ وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ئەحمەد ئەسەدی، پشتڕاستی كردەوە كە وەزارەتەكە زیاتر لە 3 ملیۆن منداڵی لە چاودێری كۆمەڵایەتی لەخۆگرتووە.
ئەسەدی لە میانی ئاهەنگی ڕۆژی منداڵانی عێراق كە لەلایەن وەزارەتەكەوە ڕێكخرابوو، بەگوێرەی بەیاننامەیەك وتی: زیاتر لە 3 ملیۆن و 479 هەزار منداڵمان لەخۆگرتووە كە چاودێری كۆمەڵایەتیین.
ئاماژەی بەوەشكردووە : ئەم ژمارەیە گەورەترین ژمارەیە كە وەزارەت پێی گەیشتووە لە وەرگرتنی منداڵان.