بەغدا - INA
بەغدا-INA
ئەمڕۆ شەممە "فوئاد حسێن " جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە ڕایگەیاند : بەم نزیكانە كۆبوونەوەیەك لە بەغدا لە نێوان بەرپرسانی سوریا و توركیاش بۆ تاوتوێكردنی قەیرانی سوریا بەڕێوەدەچێت.
"فوئاد حسێن" جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی لە لێدوانێکی تەلەفزیۆنیدا لە واشنتۆنەوە، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پشتڕاستی کردۆتەوە ڕایگەیاند : دەستپێشخەرییەك لەلایەن عێراقەوە هەیە بۆ نێوەندگیری لە نێوان ئەنقەرە و دیمەشق،لەو ڕوانگەیەشەوە پەیوەندییەكان لەم بوارەدا بەردەوامە و لە واشنتۆن لەگەڵ "هاكان فیدان " وەزیری دەرەوەی توركیا كۆبووینەتەوە بەمەبەستی ڕێكخستنی كۆبوونەوەیەك لە بەغدا لەگەڵ لایەنی سوریا.
لە درێژەی لێدوانەکەیدا "حوسێن وتیشی : عێراق پەیوەندی بەردەوامی هەیە لەگەڵ لایەنی سوریا، و وادەیەك دیاری دەكرێت بۆ ئەوەی ئەم كۆبوونەوەیە لە بەغدا ئەنجام بدرێت،ئەم کۆبونەوەیە بەمانای ئەوە نی یە کە عێراق گڵۆپی سەوزی لە كەسانی هەبوبێت بۆ ئەم پرسە، بەڵكو لەگەڵ دۆستان و هاوپەیمانان گفتوگۆ دەكەین سەبارەت بە هەنگاوی ئەرێنی، بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەندییان بە ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكەوە هەیە.