بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی بەردەوامی دابینكردنی ژینگەیەكی تەندروست و چاودێری پەروەردەییەكی تەواو بۆ منداڵان دووپاتكردەوە.
سەرۆك وەزیران لە تویتێكدا لە سەكۆی x، دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەداوا داچوونی بۆ كرد و ڕایگەیاند: لە ڕۆژی منداڵانی عێراقدا، پێشكەوتنەكانی دابینكردنی ژینگەیەكی تەندروست و چاودێری تەواوی پەروەردەیی و كۆمەڵایەتی بۆ منداڵەكانمان دووپات دەكەینەوە، بە پشت بەستن بە بەها شارستانی و مرۆییەكانمان و ئەوەی دەستوور و یاساكان داوای دەكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئێمە بەردەوامین لە پاڵپشتیكردنی هەموو هەوڵەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و بەرنامە ڕۆشنبیرییەكان بە ئامانجی گرنگیدان بە منداڵەكانمان و ئامادەكردنیان بۆ رۆژێكی باشتر، بەو پێیەی ئەوانە گەرەنتی عێراقن بۆ داهاتوویەكی خۆشگوزەران.