بەغدا - INA - ئەمنە سەلامی
ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی گواستنەوە پلانی پاڵپشتیكردنی كەشتی دەریایی بە 15 كەشتی نوێ ڕاگەیاند، هاوكات ئاماژەی بە ژمارەی كەشتییەكانی دەریایی عێراق و میكانیزمی ئەنجامدانی چاكسازیی وەرزی ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، مەیسەم سافی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: كەشتی دەریایی عێراق خاوەنی 6 كەشتییە، كە 4 كەشتی بازرگانییە، یەكێكیان هەڵگری سووتەمەنییە، دوا كەشتیش ئاوی شیرینە دەگوازێتەوە.
سافی ئاماژەی بەوەشكرد : پلانەكانی داهاتوو بریتین لە فراوانكردنی كەشتی دەریایی عێراق بەپێی بودجەی وەبەرهێنان، بۆ دروستكردنی8 كەشتی، ئاماژەی بەوەشكرد هیوادار بوو بەپێی بودجەی ساڵی 2024 بێت، بەڵام گواسترایەوە بۆ بودجەی ساڵی 2025.
ئاماژەی بەوەشكرد : پلانێكی دیكە هەیە لەسەر قەرزی ژاپۆن بۆ دروستكردنی 5 كەشتی، و هێشتا لەژێر دانوستاندایە، جگە لە بڕیاری دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بۆ كڕینی دوو كەشتی سێ ساڵ كەمتر لە مۆدێلی ساڵی ئێستا، جەختیشی لەوە كردەوە وەزارەتەكە هەوڵدەدات بۆ فراوانكردنی كەشتی و گەڕاندنەوەی بۆ ئەوەی پێشتر بووە.
ڕوونیشیكردەوە : كۆمپانیای گشتی بۆ گواستنەوەی دەریایی بەردەوامە لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری لە ڕێگەی دەزگا دەریاییەكانەوە، هەروەها لە ڕێگەی كەشتیەكانییەوە كە كارەكانی گواستنەوەی بار لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەروەها لە ئەوروپا ئەنجام دەدەن.
لای خۆیەوە بەرێوەبەری گشتی كۆمپانیای گشتی بۆ گواستنه وەی دەریایی، ئەحمەد جاسم نەعیم وتی: هەردوو كەشتی موسەننا وحەدبا كارەكانی دۆكینگكردنی گشتگیریان لەكارخانەكانی دوبەی تەواو كردووە، بەگوێرەی پێداویستییەكانی پۆلێنكردنی فەڕەنسی دەستەی نووسینگەی ڤێریتا و دەستەی پۆلێنكردنی بەریتانی لۆیدز.
نەعیم ئاماژەی بەوەشكردووە : كەشتیی بەسرە گەشتەكەی لە بولگاریاوە بۆ هیندستان تەواوكردووە، لە ئێستادا بەرەو كارگەی كەشتیوانی دوبەی دەڕوات بە مەبەستی ئەنجامدانی چاككردنەوە و ئۆپەراسیۆنی هەمەلایەنەی دۆكینگ.
وتی : دۆكینگكردنی گشتگیر ڕێگە بە كەشتییەكە دەدات بۆ ماوەی 5 ساڵ كاربكات، دوای ئەوە كارەكانی چاككردنەوە و دۆكینگ ئەنجامدەدرێت."
ئاماژەی بەوەشكردووە : كەشتی ئەسمەعی و قورنە لە ئێستادا لە كارگەكانی كەشتیوانی دوبەیدان، و لە دۆكینگێكی مامناوەنددان، و كاركردنیان لەسەر تەواو دەبێت، پێشبینی دەكات لە ماوەی هەفتەی داهاتوودا بچنە دەریاوە.