شاندێكی ئەمنی بە سەرۆكایەتی یارەڵڵا پێداچوونەوە بەرێكار ئەمنییەكان دەكات لە كەربەلای پیرۆز

ئەمنی
  • 13-07-2024, 10:51
  • +A -A

    كەربەلای پیرۆز -  INA-  عەباس رەحیمی
    ئەمڕۆ شەممە شاندێكی ئەمنی بە سەرۆكایەتی سوپا سالار فەریقی یەكەمی روكن عەبدولئەمیر یارەڵڵا گەیشتە پارێزگاری پیرۆزی كەربەلا و كورتەیەكیان لەبارەی ڕێكارە ئەمنییەكانی سەردانەكەی عاشورا پێدرا.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگاری كەربەلای پیرۆز لە بەیاننایەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تیایدا هاتووە :  سوپا سالار فەریقی یەكەمی روكن عەبدولئەمیر یارەڵڵا، و فەرماندە سەربازییەكان لە سەرۆك ئەركانی سوپای ، گەیشتە پارێزگاری كەربەلای پیرۆز، ئاماژەی بەوەدا كە پارێزگاری كەربەلای پیرۆز نسەیف جاسم خەتابی پێشوازی لە یەرەڵڵا و شاندی یاوەری كرد.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، یارەڵڵا لەگەڵ پارێزگار و سەرۆكی لیژنەی ئەمنی لە ئەنجوومەنی پارێزگا، سایر تائی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی كەربەلای پیرۆز، فەرماندەی پۆلیسی كەربەلای پیرۆز، و سەرپەرشتیاری گشتی تیمی عەباسی شەڕ كەر(سەلامی خوای گەورەی لەسەربێت).
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوە كراوە، لە میانی كۆبوونەوەكەدا باس تاوتوێ كردن لەو ڕێوشوێنە ئەمنییەكان و ئامادەكارییەكانی پارێزگا دەكرێت بۆ وەرگرتنی سەردانی 10ی موحەڕەم (عاشورا) .