كەشناسی پێشبینییەكانی كەشوهەوای چوار ڕۆژی داهاتوو بڵاودەكاتەوە

ناوخۆ
  • 13-07-2024, 10:50
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ شەممە دەستەی كەشناسی وردەكارییەكانی بارودۆخی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی دەكرا هەڵاوسان لە پلەكانی گەرمادا ڕووبدات.
    لە بەیاننامەیەكی دەستەكەدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : سبەی یەكشەممە كەشوهەوا ساماڵ دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور، و كەمێك دادەبەزێت لە ناوچەی باشوور.
    رۆژی دووشەممە كەش و هەوا ساماڵ دەبێت، پلەكانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات.
    كەش و هەوای سێشەممەی داهاتوو ساماڵ دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور، هەروەها لە ناوچەی باكووریش كەمێك دادەبەزێت.
    چوارشەممەی داهاتوو كەش و هەوا ساماڵ دەبێت، پلەكانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە هەموو ناوچەكانی وڵات.