بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەستگیركردنی (3) تیرۆریست لە شاری سلێمانی ڕاگەیاند.
ئاژانسەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە تیایادا هاتووە : لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنە هەماهەنگییەكانی نێوان دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، فەوجی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری سلێمانی، قارەمانەكانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر توانیان (3) تیرۆریست لە پارێزگای سلێمانی دەستگیر بكەن.
ئاماژەی بەوەشكرد : دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەردەوامە لە هەماهەنگی و هاوكاریكردن لەگەڵ هەموو دەزگا ئەمنییەكان بە ئۆپەراسیۆنی تایبەت بۆ دەستگیركردنی پاشماوەی باندە تیرۆریستییە شكستخواردووەكانی داعش.