بەغدا-INA
ئەمڕۆ هەینی"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆك وەزیران،بەشداریی لە مەراسیمی پرسەی حوسێنی کرد کە لەلایەن سەید "عەمار حەکیمەوە"ئامادەکراوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکی کورتدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە :- "محمد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران بەشداریی لە بەرێوەچوونی مەراسیمی پرسەی ماتەمینی حوسێنی کرد کە لەلایەن سەید "عەمار حەکیم " سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی لە بەغدای پایتەخت رێکخرابوو .