وەزارەتی گواستنەوە: داهاتی هێڵی ئاسمانی عێراقی بە بەڕێژەی 89% زیادی کردوە

ناوخۆ
  • 12-07-2024, 21:00
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ هەینی،کۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسمانی عێراقی، زیادبوونی داهاتی بەڕێژەی سەدا 89ی ڕاگەیاند،دووپاتیشی دەکاتەوە  کە پاڵپشتی ڕاستەوخۆ و بەردەوامی "محەمەد شیاع سودانی"سەرۆک وەزیران،بۆتە هۆی گۆڕینی واقیعی هێڵی ئاسمانی و دروستکردنی گۆڕانکاری جەوهەری. 
    "مەناف عەبدولمونەعیم" بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیاکە،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: بە پاڵپشتی ڕاستەوخۆ و بەردەوامی حکومەت، و خودی "محەمەد شیاع سودانی"سەرۆک وەزیران، و ڕێنمایی  و بەدواداچونی بەردەوام لەلایەن "ڕەزاق موحیبس"گۆڕانکاری جەوهەری دروستکردووە و بۆتە هۆی گۆڕینی واقیعی هێڵی ئاسمانی عێراق لە نێوان ساڵی ڕابردوو و ئێستادا 
    "مەناف عەبدولمونەعیم" ووتیشی :- داهاتی بەدەست هێنراو لە هێڵی ئاسمانی عێراقی بە بەڕێژەی 89% زیادی کردوە،ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە  هێڵی ئاسمانی دەیەوێت بە شێوەیەکی دروست بەرەوپێش بچێت و  ڕکابەری کۆمپانیاکانی دیکەی جیهانی بکات.