وەزارەتی بازرگانی 3 بازاڕی ناوەندی لە بەغدا دەکاتەوە

ئابوری
  • 12-07-2024, 21:00
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی بازرگانی ڕایگەیاند:- کە کۆمپانیای گشتی بۆ بازاڕە ناوەندییەکان پلانێکی بۆ گەڕاندنەوەی چالاکییەکانی کردنەوەی ناوەندی زیاتر ئامادەکردووە، هەروەک ئاماژە بەکردنەوەی 3 بازاڕ لە بەغدا دەدات.
    "زەهرا کیلانی " بەرێوەبەری گشتی کۆمپانیای بازاڕە ناوەندییەکان،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: پلانەکە بریتییە لە ئەنجامدانی گرێبەستی هاوبەشی و گرێبەستی کردنەوەی فرۆشگای بازاڕکردن لەگەڵ کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت کە تایبەتمەندن لەم بوارەدا،لە پارێزگاری بەغدا کە لەکردنەوەیدا ئەولەویەتی پێ دەدرێت.
    "کیلانی"ووتیشی :- بازاڕە نوێیەکان لەهەریەک لە  گەڕەکەکانی عامل، و  سەلحیەو شەعب  دەکرێنەوە.
    کیلانی دەشلێت:- هەندێک بازاڕیش هەن کە سیمای بازرگانییان هەیە، لەوانە بازاڕی ناوەندی ڕەشید لە ناوەندی باڵاخانەی خەلانی.
    ووتیشی :- کۆمپانیاکە دەستیکردووە بە ئەنجامدانی گرێبەست لە نەینەوا و کەرکوک و کوت و بەسرە و باقی بازاڕەکانی تر بۆ کردنەوەیان.
    ئاماژەی بەوەشدا :- کە کۆمپانیای گشتی بۆ بازاڕە ناوەندییەکان خاوەنی 19 بازاڕی ناوەندییە لە عێراق، جگە لە سایت و فرۆشگا و کۆگاو پشکی تر کە کۆمپانیاکە خاوەنیەتی.