پۆتن رەزامەندی لەسەر كابینەی نوێی حكومەت نیشاندا و لافرۆڤ و شویگۆ-ش لە پۆستەكانیان دەمێننەوە

جیهانی
  • 18-05-2018, 00:00
  • +A -A

    بەدواداچوون – ا ه ع فلادیمێر پۆتن سەرۆكی روسیا رەزامەندی خۆی لەسەر كابینەی نوێی حكومەتی ئەو وڵاتە نیشاندا كەلایەن دیمتری میدفیدیڤ پێشكەش كرابوو. لای خۆیەوە پۆتن لە میانی كۆبوونەوەی لەگەڵ میدفیدیڤ رایگەیاند واژۆ لەسەر مەرسومێكی تایبەت بە كابینەی نوێی حكومەتی روسیا دەكات. لەو كابینەیەشدا هەر یەك لە سێرگی لافرۆڤ و سێرگی شویگۆ لە پۆستی وەزارەتەكانی دەرەوە و بەرگریدا دەمێننەوە.