بۆ ئاسانکاری هاتنە ژوورەوەی سەردانکەران وەزیری ناوخۆ بارەگایەکی هاوبەش لە نێوان عێراق و ئێران ڕادەگەیەنێت

ئەمنی
  • 12-07-2024, 20:04
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ هەینی"عەبدولئەمیر شەمەری" وەزیری ناوخۆ، پێکهێنانی بارەگایەکی هاوبەشی کۆنترۆڵکردنی لە نێوان عێراق و ئێران ڕاگەیاند،بەمەبەستی ئاسانکاری بۆ هاتنەناوەوەی سەردانیکەران.
    "شەمەری"لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ "ئەحمەد واحیدی " هاوتا ئێرانییەکەی،کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی ڕووماڵکردنی بوو ،ڕایگەیاند، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا،و بە پشتبەستن بە ئامادەکارییە بەردەوامەکانی لایەنی عێراقی و ئێرانی، هەبوونی چاودێری  مەیدانی و سەردانی بەردەوام بۆ دەروازە سنوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات،ڕێککەوتن لەسەر هەموو پلان و ڕێکارەکان هەبووە لەگەڵ لایەنی ئێرانی سەبارەت بەو ڕێکارانەی کە لە کاتی سەردانیکەران لە  مانگی موحەڕەمی پیرۆز  و چلەدا جێبەجێ دەکرێن.
    ڕاشیگەیاند:-کە ڕێوشوێنەکان بریتین لە دەستەبەرکردنی پاراستنی سنوور لە دەروازەکانی مونزوریە و زرباتیە و شەیب و شەلامچە،هەروەها دەستەبەرکردنی ئاسایشی ڕێگای ناوچەکە.
    ووتیشی:- ڕێککەوتن لەسەر ئەو خزمەتگوزارییانە کراوە کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی و گواستنەوە و دەزگاکانی ترەوە پێشکەش دەکرێت،هەروەک رێککەوتن لەسەر پێکهێنانی بارەگای هاوبەشی  کۆنترۆڵکردن لەنێوان عێراق و ئێران بۆ ئاسانکاری چوونە ناوەوە و گواستنەوەی سەردانکەران،جا چ هاتنە ناوەوە بەرەو کەربەلای پیرۆز بێت یان گواستنەوەی پێچەوانە.
    "شەمەری" لە درێژەی قسەکانیدا ووتیشی:- هەموو ئەو ڕێوشوێنانەی کە گیراونەتەبەر تەندروستن، و پارێزگارەکانی دیالە و واست و میسان ئامادەبوونە و ئەمڕۆش لە پارێزگای بەسراین بۆ ئەوەی لە رێکارە حکومەتە خۆجێیەکان ئاگاداربین .