بەغدا-INA
ئەمڕۆ هەینی،فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵی دەستگیرکردنی 15 تۆمەتبار و دەستبەسەرداگرتنی چەندین چەکی بێ مۆڵەتی لە بەغدا و بابل ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەیەکی فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵ کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە:-لەچوارچێوەی هەوڵە ئەمنیەکانی فەرقەکانی پۆلیسی فیدراڵی،بە پاڵپشت بەستن بە هەوڵی هەواڵگری و یەکەکانی، لە ئەنجامدا (١٥) تۆمەتبار بەگوێرەی ماددە یاساییەکانی (هەڕەشە و خۆنمایشکردن و شەڕانگێزی، سەرپێچیکردنی کردنی مافی مانەوە و سەرپێچی کردن لە بەرهەمە نەوتییەکان لە ناوچەکانی شوهەدائی بەیاع لە بەغدا و ژمارەیەک ناوچە لە پارێزگای بابل.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- لەلایەکی دیکەوە یەکەکانی لیوای شەشی پۆلیسی فیدراڵی لەدرێژەی هەڵمەتێکی بەدواداچون و پشکنین بۆ چەکی بێ مۆڵەت توانیان لە ناوچەکانی( داروسەلام و مواسەلات و گەڕەکی جیهاد) لە بەغدا دەستبەسەر (2 تفەنگی کڵاشینکۆف و 56 گوللە و 2 دەمانچە و 6 کۆگای چەک)دا بگرن .
هاوکات دوای دەستگیرکردنی تۆمەتباران بە چەکە دەستبەسەرداگیراوەکانەوە ڕەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کران بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست.