بەغداد-INA
ئەمڕۆ هەینی"شێخ قەیس خەزعەلی " ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق،ئیدانەی لەشکرکێشی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق دەکات.
شێخ "خەزعەلی " لە پۆستێکدا لەسەر ماڵپەڕی (X) کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پشتڕاستی کردۆتەوە ،ڕایگەیاند: بە توندی ئیدانەی هێرشی ئەم دواییەی تورکیا دەکەین بۆ سەر خاك و وڵاتی خۆشەویستمان،هەروەک دووپاتی دەکەینەوە کە هەڵوێستی عێراقمان ڕەتکردنەوەی بەکارهێنانی خاکەکەیەتی بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ.
شێخ خەزعەلی دەشڵێت:- لە ڕوانگەی بەرپرسیارێتیەوە، داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵیدا بکات،و هەڵوێستێکی یەکگرتوو بگرنەبەر تا کۆتایی بە تەماحکارییەکنی تورکیا بهێنرێت لە کوردستانی خۆشەویستمان.
شێخ "قەیس خەزعلی"داوا لە تورکیاش دەکات،کە ڕەچاوی مافەکانی دراوسێ بکات،وپابەندی ڕێککەوتنەکانی نێوان هەردوو وڵات بێت و هێزەکانی لە هەموو عێراق بکشێنێتەوە،هەروەک پێویستە پشت بە عێراق ببەستێت بۆ ئەوەی ڕێگری لە هەر هێرشێک بکات کە لە سەر خاکی عێراق ئەنجام بدرێت.