بەغدا-INA
ئەمڕۆ هەینی، لە پارێزگای سەڵاحەدین دوای ڕووبەرووبونەوە لەگەڵیان دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی دەستگیرکردنی دوو تیرۆریستی ڕاگەیاند.
دەزگاکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە:- کە هێزێکی ئاسایشی نیشتمانی دوای ئەوەی لە سەڵاحەدین بۆسەیان داناوە لەگەڵ دوو ئەندامی تیرۆریستی داعشی رووبەرووبونەوە روویداو دواتر دەستگیر کران کە بەپێی زانیارییەکان یەکێک لە گیراوان بەرپرس بوە و ئەوەی دیکە یاریدەدەری بوە.