بەغدا-INA
ئەمڕۆ هەینی،دەستەی ئەمینداری تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی،دەرگای خۆ کاندیدکردنی بۆ ئەو کورسییە راگەیاند کە ماوەتەوە .
لە ڕاگەیەندراوێکی ئەنجومەنی ئەمینداران کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تێیدا هاتووە:- دەستەی ئەمینداری تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی،کردنەوەی دەرگای کاندیدکردنی بەڕووی ئەندامێتی بۆ ئەنجومەن راگەیاند بۆ ئەو یەک کورسییە بەتاڵەی کە بۆ ژنان تەرخانکراوە، بە پشتبەستن بە بڕگەکانی مادەی هەشتەم/یەکەم و دووەمی یاسای تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی ژمارە 26ی ساڵی 2015ی هەموارکراو.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:-ئەنجومەن داوا لەو کەسانەدەکات کە مەرجی ئەندامبوونیان تێدایە، بەپێی ماددەی 9ی یاسای تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی ، داواکارییەکانیان لەگەڵ بەڵگەی فەڕمی و سیڤیەکانیان بە دیۆکۆمێنت راستەوخۆ یان لە ڕێگەی ئیمێڵی (@imn.iq)پێشکەش بەبارەگای سەڕۆکی دەستەی ئەمیندارانی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی بکەن .
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە :- مەرجەکانی پێشکەشکردنی داواکار بریتین لەوەی کە دەبێت عێراقی بێت و شارەزایی تەواو هەبێت و تەمەنی لە سەرووی 30 ساڵەوە بێت،و لانیکەم بڕوانامەی زانکۆی هەبێت. هەروەها مەرجەکان ئەوەیە کە داواکار دەبێت کۆ نمرەی لە 100 کەمتر نەبێت، 10 ساڵ ئەزموونی پەیوەست بە ئەرک و کارەکەی هەبێت و کارامە و ڕاستگۆ و بێلایەن بێت، هەروەها نابێت لە کاتی کارکردنیدا بەشداری هیچ چالاکیەکی حزبی بکات، و نابێت ئەندامی هیچ دەستەیەک بێت کە لە دەستووردا هاتووە یان فەرمانبەرێکی حکومی بێت جگە لەوەش داواکار نابێت لە کاتی دەستبەکاربوونیدا لە هیچ میدیایەکی ئەهلیی کار بکات، و نابێت هیچ دۆسیەکی لەبارەی لێپرسینەوە وگەندەڵی هەبێت.