بەغداد-INA
"فوئاد حسێن"جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە ئامادەی خوانێک بوو کە لەلایەن وەزیری دەرەوەی ئەمریکاوە لە واشنتۆن رێکخرابوون.
وەزارەتی دەرەوە لەبەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، تیاید هاتووە :- " فواد حسێن "جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە،لەسەر بانگهێشتی "ئەنتۆنی بلینکن" وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ،ئامادەیی خوانێک بوو کە لە کتێبخانەی کۆنگرێس لە واشنتۆن دی سی، لە پەراوێزی لوتکەی ناتۆ ئامادەیی بوو، کە بۆ تاوتوێکردنی پرسەکانی ئاسایش و بەرگری جیهانی بە بۆنەی ٧٥ ساڵەی دامەزراندنی هاوپەیمانییەکە ئاهەنگێک بەڕێوەچوو.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە لە بۆنەکەدا جگە لە ئەندام و هاوبەشەکانی ناتۆ،ژمارەیەک لە ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمریکا، وەزیری دەرەوە و بەرگری وڵاتانی ئەندام و بەرپرسانی باڵای حکومەت و شارەزایانی بواری ئاسایش و بەرگری ئامادەی بوون.