وەزارەتی ناوخۆ دەستگیركردنی سێ بازرگانی مادەی هۆشبەر لە بەسرە ڕادەگەیەنێت

ئەمنی
  • 11-07-2024, 22:44
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی ناوخۆ دەستگیركردنی سێ بازرگانی مادەی هۆشبەری لە بەسرە ڕاگەیاند كە 40 كیلۆ حەشیشیان پێبوو.
    وتەبێژی وەزارەتەكە عەمید میقداد میری، لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بە پشتبەستن بە دانپێدانانی ئەو بازرگانە نێودەوڵەتیانەی ماددەی هۆشبەر كە پێشتر دەستگیركرابوون، هێزێكی تایبەت لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری ماددە هۆشبەرەكان و كارتێكەرە دەروونییەكان جوڵەیان كرد بۆ جێبەجێكردنی فەرمانی دەستگیركردنی بازرگانانی هەڵهاتووی ماددە هۆشبەرەكان لە پارێزگای بەسرە، بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەكانی بەسرە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: هێزەكە توانی سێ بازرگانی گرنگ دەستگیربكات و دەست بەسەر 40 كیلۆ حەشیشدا بگرێت.
    ئاشكراشیكرد: دەستبەسەرداگرتنی كەرەستەكان و دەستگیركردنی تۆمەتباران بەپێی بڕگەكانی مادەی 27ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر بووە.