میقاتی ستایشی هەڵوێستەكانی حكومەتی عێراق و ئەو پاڵپشتییە دەكات كە پێشكەشی لوبنان كراوە

سیاسی
  • 11-07-2024, 22:44
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆك وەزیرانی لوبنان نەجیب میقاتی، هەڵوێستەكانی حكومەتی عێراق و ئەو پاڵپشتییەی كە پێشكەشی لوبنان كراوە، بەرز نرخاند.
    دەستەی دەستپاكی فیدراڵی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی دەستەی دەستپاكی فیدراڵی دادوەر حەیدەر حەنون، لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی لوبنان نەجیب میقاتی كۆبوەوە.
    رونیشیكردەوە: لە كۆبوونەوەكەدا كە سەرۆكی دەستەی نیشتمانی بۆ روبەرووبونەوەی گەندەڵی لە كۆماری لوبنان كلۆد كەرەم و بەڕێوەبەری هەرێمی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و بەرەوپێشبردنی دەستپاكی لە بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەكگرتووەكان لە وڵاتانی عەرەبی، ئەركان سبلانی، و  لە شاندی عێراقیش بەڕێوەبەری گشتی بەشی پەیوەندییەكان لەگەڵ ڕێكخراوە ناحكومییەكان، موعەتز عەباسی، ئامادەیبوون،  باسی هەوڵەكانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە هەردوو وڵاتدا كرا.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: دادوەر حەنون سڵاوی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی گەیاندو هەورەها سوپاس و پێزانینی دامەزراوە جیاوازەكانی كۆماری لوبنانی كرد بۆ هاوكاری لەگەڵ دەستەی دەستپاكی فیدراڵی لە بواری بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و ئاڵوگۆڕی شارەزایی و گواستنەوەی ئەزموونەكان و هاوكاریكردن لە مەلەفی ڕادەستكردنەوەی داواكراوان و وەرگرتنەوەی سەروەت و سامانی قاچاخ.
    لای خۆیەوە میقاتی ستایشی، هەڵوێستەكانی حكومەتی عێراق و ئەو پاڵپشتیانەی پێشكەش بە لوبنان كراوە و هەڵوێستی هاوبەشی هەردوو وڵات لە كۆڕبەندە نێودەوڵەتییەكان و واژۆكردنی یاداشتی لێكتێگەیشتنی نێوان دەستەی دەستپاكی عێراق و دەستەی روبەرووبونەوەی گەندەڵی لوبنانی كرد.