وەزیری ناوخۆ لە بەسرە: دەروازەكان 24 كاتژمێر دەستەبەرن بۆ پێشوازیكردن لە سەردانكەران

ئەمنی
  • 11-07-2024, 22:42
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمەری، لە میانەی سەردانەكەیدا بۆ پارێزگای بەسرە، ڕایگەیاند: دەروازە سنورییەكان 24 كاتژمێر لە ڕۆژێكدا دەستەبەرن بۆ پێشوازیكردن لە سەردانكەران.
    شەمەری لەمیانی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: پلانی سەردانەكە لە مانگی موحەڕەمدا بریتی بوو لە دەستەبەركردنی دەروازەكانی وشكانی و ئاسمانی بە درێژایی 24 كاتژمێر بۆ پێشوازیكردن لە سەردانكەران، هەروەها ئێمە گەشتی بەردەوام بۆ دەروازە سنوورییەكان ئەنجام دەدەین بۆ پێداچوونەوە بە پلانەكانی دەستەبەركردنیان.
    ئاماژەی بەوەشكرد: داواكارییەكانی چوونە ژوورەوەی سەردانكەران مسۆگەر كراوە و هاتنە ژوورەوەیان لە ئێران و كوەیتەوە بۆ ئەو كەسانەی لە وڵاتانی كەنداوەوە دێن ئاسانكاری بۆ كراوە.