ئۆپەراسیۆنەكانی كەربەلای پیرۆز: دەزگا ئەمنییەكان و فڕۆكەوانی سوپا لە ئامادەباشیدان بۆ دەستەبەركردنی سەردانەكە

ئەمنی
  • 11-07-2024, 22:41
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەربەلای پیرۆز پلانی ئەمنی خۆی بۆ مانگی موحەڕەم و سەردانەكەی عاشورا ڕاگەیاند.
    بەرێوەبەری ڕاگەیاندنی فەرماندەیی عەمید فاهم كەریم  كریتی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: پلانەكە بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی وەزیری ناوخۆ و سەرپەرشتیاری گشتی پلانی ئەمنی عەبدولئەمیر شەمەری و بە سەرپەرشتی مەیدانی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی كەربەلا فەریق روكن عەلی هاشمی دانراوە، و وتیشی: سەركردایەتی ئۆپەراسیۆنی چالاكانەی ئەنجامدا كە هەموو كەرتەكانی بەرپرسیارێتی و سنوورە كارگێڕییەكانی پارێزگای كەربەلا لەخۆگرتبوو.
    ئاماژەی بەوەشكرد: وەزارەتەكانی بەرگری و ناوخۆ پاڵپشتی سەرجەم وەزارەتە پەیوەندیدارەكان دەكەن، بەتایبەتی گواستنەوەو تەندروستی، و كارەبا، بەو پێیەی ژمارەیەكی زۆر ئۆتۆمبێل ڕەوانەكراون، بەتایبەتی ئەمبولانس و تیمە پزیشكییەكانی سەر بە هەردوو وەزارەتەكە.
    رونیشیكردەوە: ژمارەیەكی زۆر لە هێزە ئەمنییەكان بەشداری لە پلانی پاراستنی سەردانكەران دەكەن، و وتیشی: سەرجەم دەزگا  ئەمنییەكان و فڕۆكەوانی سوپا لە ئامادەباشیدان، و بەرپرسن لە گەڕان بەدوای سنوورە ئیدارییەكانی پارێزگای كەربەلا.