بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران شاخەوان عەبدوڵا، جەختیكردەوە: لە گرنگی گفتوگۆی سیاسی بۆ گەیشتن بە كۆدەنگی لەسەر ناونانی پارێزگاری نوێ و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، لەگەڵ ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك كۆبووەوە، و پیرۆزبایی لێكردن بەبۆنەی ئەنجامدانی یەكەم دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگا، بە سەرۆكایەتی بەتەمەنترین ئەندام.
شاخەوان عەبدوڵا جەختیكردەوە: لە پشتیوانیكردنی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ تەواوكردنی شایستە دەستورییەكان و پاڵپشتیكردنی هەوڵەكان بۆ ئەوەی بتوانن حكومەتی خۆجێی و ئیدارەی پارێزگا بتوانن ئەو كار و ئەركانەی پێیان سپێردراوە جێبەجێبكەن و بەرەو پێشەوە بچن بەمەبەستی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیان و سەقامگیری لە كەركوك بەرز بكەنەوە.
هەروەها ئاماژەیكرد: بە گرنگی بەردەوامیدان بە دیالۆگ و كۆبوونەوەكانی نێوان هێزە سیاسییەكان، بۆ گەیشتن بە كۆدەنگی لەپێناو هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەنجومەن و پارێزگار لە قۆناغی داهاتوودا.