بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمەری، لە بارەی دۆخی ئەمنی و ئەو ڕێوشوێنانەی لە دەروازەی شەلامچە و سەفوان لە پارێزگای بەسرە گیراونەتەبەر ئاگادار كرایەوە.
وەزارەت لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمەری، گەیشتە پارێزگای بەسرە بۆ پێداچوونەوە بە دۆخی ئەمنی و ئەو ڕێوشوێنانەی لە دەروازەكانی شەلامجە و سەفوان گیراونەتەبەر، بۆ پێشوازیكردن لە سەردانكەران كە بەرەو كەربەلای پیرۆز دەڕۆن، بۆ یادكردنەوەی شەهیدبوونی ئیمام حسێن (سەلامی خوای لەسەر بێت ) لە دەی مانگی موحەڕەمی پیرۆز.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: وەزیری ناوخۆ و شاندی یاوەری لەلایەن پارێزگاری بەسرە ئەسعەد عیدانی پێشوازییان لێكرا.