بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، رێنمایی هەڵبژاردنی ناوچە ئامانجدارەكانی كرد بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری گۆڕینی رەگەزی زەوییە كشتوكاڵییەكان بۆ نیشتەجێبوون و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بۆیان.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی تایبەتی كرد بۆ بەدواداچوونی جێبەجێكردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران (320 لە ساڵی 2022) كە پەیوەستە بە گۆڕینی ڕەگەزی زەوی كشتوكاڵی بۆ نیشتەجێبوون، سودانی لەبارەی پاكێجی ڕێوشوێن و ڕێنماییەكانی جێبەجێكردنی بڕیارەكە و هۆكارەكانی دواكەوتنی ئاگاداركرایەوە و جەختی لەوە كردەوە كە دووربكەونەوە لە دیاریكردنی ڕۆتینی.
بەپێی بەیاننامەكە، سەرۆك وەزیران ڕێنمایی دوو هێندەكردنی كۆكردنەوەی هەوڵەكانی كرد بەمەبەستی خێراكردنی كاراكردنی چارەسەرە ڕێكارەكان بۆ چارەسەركردنی قەیرانی نیشتەجێبوون، و دەستكردن بە پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزارییەكان بۆ ناوچە نیشتەجێبوونەكان، لە چوارچێوەی بناغەكانی دادپەروەری، یەكسانی و مافی وەرگرتن، كە سەرەتا بە وەبەرهێنان لە هەوڵی خزمەتگوزاری و ئەندازیاری بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بۆ ئەو ناوچانەی كە بەهۆی كێشەی رەگەز و پۆلێنكردنی زەوییە كشتوكاڵییەكان بێبەش بوون چارەسەر كران.
هەروەها بەپێی بەیاننامەكە، سودانی ڕێنمایی هەڵبژاردنی ناوچە تایبەتەكانی بەغدای كرد، كە تێیدا بڕیاری پەیوەندیداری ئەنجومەنی وەزیران جێبەجێ دەكرێت، هەروەها بڕیاری هەمواركردنەوەی رێنماییەكانی جێبەجێكردن لە ڕێگەی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانەوە (23107ی ساڵی 2023)، و بەدواداچوون بۆ ئەنجامەكان، دوای ئەوە هەڵبژاردنی ناوچەكانی دیكەی بەغدا و پارێزگاكان فراوانتر دەكرێن، بەمەبەستی تێپەڕاندنی ئەوەی كە بووەتە هۆی دروستبوونی ناڕێكی نیشتەجێبوون لەسەر زەوییە كشتوكاڵییەكان و كێشەی خزمەتگوزاری و كۆمەڵایەتی و ئاستەنگ لەبەردەم پڕۆژەكانی ژێرخانیدا دروست دەبن.