بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی دەستگیركردنی عەقید و موقەدەمێكی ساختەی راگەیاند.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بە پشتبەستن بە زانیارییە پشتڕاستكراوەكان سەبارەت بە نیازی بازرگانێك بۆ گواستنەوەی بڕێك دەرمان كە وەك ماددەی هۆشبەر بەكاردەهێنرێت لە یەكێك لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانەوە بۆ بەغدا، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەر مەفرەزەكانمان دەستیان كرد بە بەدواداچوون بۆ جوڵەی تۆمەتبارەكە بەدرێژایی ئەو ڕێگایەی كە هەرێم بە بەغداوە دەبەستێتەوە، لە پایتەخت بۆسەیان بۆ دانا و دەستگیریان كرد و كە ژمارەیەكی زۆر دەرمانی پێبوو لەنێویاندا (31) مادەی كە وەك مادەی هۆشبەر بەكاردەهێنرێت، هەروەها تۆمەتبارەكە جلوبەرگی سەربازی بە پلەی (عەقید) پۆشی بوو، ئەوەی خۆی وەك ئەفسەرێك نیشان بدات و گومان لێ نەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: هەروەها مەفرەزەكانیان لە پارێزگای بەغدا تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە فێڵ و ساختەكاری كردووە و هاوڵاتیانی فریو داوە بەناوی دامەزراندن لە دامەزراوەكانی دەوڵەت و خۆی وا نیشانداوە كە ئەفسەر بە پلەی موقەدەم لە دەزگاكە .
ئاشكراشیكرد: تۆمەتباران لەگەڵ ئەو شتانەی دەستیان بەسەردا گیراوە ڕەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كران بۆ ئەوەی بەپێی یاسا ڕێوشوێنی پێویستیان بەرامبەر بگرنەبەر.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد