بەغدا - INA
ڕاوێژكاری سەرۆكوەزیران بۆ كاروباری پەروەردە، عەدنان ئیبراهیم سەراج، ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستپێكردنی نزیكبوونەوەی چالاكییەكانی كەشفییە لە سەرتاسەری عێراق ڕاگەیاند، هاوكات جەختی لەوە كردەوە كە تۆڕی راگەیاندنی عێراقی بەشدار دەبێت لە ڕۆشنكردنەوەی ڕای گشتی و ڕوونكردنەوەی بەشداریی جددی وەرگرانی ڕای گشتی بۆ ئەم چالاكییانە.
سەراج بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ، سەردانێكمان بۆ تۆڕی راگەیاندنی عێراقی ئەنجامدا، و چاومان بە بەرپرسی تۆڕەكە، كەریم حەمادیر كەوت، ئاماژەیە بۆ ئەوەی " تۆڕی راگەیاندنی عێراقی بەشدارییەكی جددی دەكات، لەكەسایەتی بەرپرسی تۆڕەكە، كەریم حەمادی، لە زۆرێك لەو لیژنانەی كە سەرۆكوەزیران سپۆنسەری دەكات، وەك تەندروستی پەروەردەیی و قوتابخانەكان، كە لە پرسێكی پەیوەندیدار بە بڵاوكردنەوەی هۆشیاری لەنێو هاوڵاتیان و بەشداریكردن لە ئەم چالاكییانە بە سپۆنسەری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی".
ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەمڕۆ تۆڕی راگەیاندنی عێراقی بە ئامادەبوونی كەریم حەمادی، سەرۆكی تۆڕەگە و هاوكاری بەرهەمدار لەگەڵ نووسینگەی سەرۆكی حكومەت و فەرمانگەی ڕاوێژكاری پەروەردە، دەرفەتێكی گونجاو بەخۆیەوە دەبینێت"، جەختیشی لەوە كردەوە كە "ئەم هاوكارییە گواستراوەتەوە بۆ بەرنامە و مەنهەجەكان كە لەگەڵ تۆڕی راگەیاندنی عێراقی هەماهەنگ دەكرێن بە مەبەستی پێشخستنی ئەم بیرۆكەیە، و ئەم دەستپێشخەرییە بۆ ئاگاداركردنەوەی ڕای گشتی لەو تێڕوانینانەی كە فەرمانگەكە لەم دوو بوارەدا لە ئاسایشی پەروەردەیی و تەندروستیدا ئەنجامی دەدات".