سەرۆك وەزیران بۆ باڵیۆزی ئوسترالیا: عێراق بەرەو چالاككردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان لەگەڵ وڵاتانی دۆست هەنگاو دەنێت

سیاسی
  • 11-07-2024, 14:11
  • +A -A

    بەغدا –INA
    سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، هەنگاوی عێراقی بەرەو چالاككردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان لەگەڵ وڵاتانی دۆست پشتڕاستكردەوە.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمڕۆ پێنجشەممە پێشوازی كرد لە باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق گلێن مایڵس، بەبۆنەی وەرگرتنی ئەركەكانی، پێشوازی لە باڵیۆزە نوێكە كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەركەكانیدا".
    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە لە میانەی دیدارەكەدا "باس لە پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات كرا و خواست بۆ فراوانكردنی هاریكارییە دوو قۆڵییەكان لە زۆرێك لە بوارەكانی ئابووری و وەبەرهێناندا، هەروەها لە كەرتی كشتوكاڵ و تەكنەلۆژیای مۆدێرن بۆ ئاودێری و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگییەكانی كەشوهەوا و ئەو دەرفەتانەی كە بەردەستن بۆ كۆمپانیا ئوسترالییەكان بۆ كاركردن لە عێراق و ئەو ئاسانكاریانەی كە بەردەستن بۆ دامەزراندنی هاوبەشی بنیاتنەر".
    هەروەها سودانی ئاماژەی بە "هەنگاوەكانی عێراق كرد بۆ چالاككردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكان لەگەڵ وڵاتانی دۆستدا، كە بەشداربوون لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش و گرنگی هەماهەنگی دوولایەنەی بەرهەمدار لە قۆناغی دوای كۆتاییهاتنی ئەركی هاوپەیمانان".