بەغدا –INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆك كۆمار د.لەتیف جەمال رەشید، ئارەزو دەكەین ئامادەكارییەكی گونجاو بۆ گەیشتن بە خەونی سەركەوتن بۆ مۆندیالی ٢٠٢٦ دروست بكەین،هەروەها هیوای سەركەوتنی بۆ هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپیمان و وەرزشوانانی بەشدار لە ئۆڵۆمپیادی پاریس، و بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی ئەرێنی دەربڕی".
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوەتێیدا هاتووە " سەرۆك كۆمار د.لەتیف جەمال رەشید ، لە كۆشكی سەلام لە بەغدا، پێشوازیكرد لەئەحمەد مەبرقەع وەزیری وەرزش و لاوان و كاپتن عەدنان دەرجال سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێ".
هەروەها لەراگەیندراوەكە ئەوە هاتووە كە "لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا سەرۆك كۆمار جەختی لە گرنگی پەسەندكردنی بەرنامە و پلانەكانی داهاتوو كرد بۆ وەبەرهێنان لە وزەی لاوان و بەشداریكردن لە پەرەپێدانی توانا و لێهاتووییەكانیان، هاوكات بەرزكردنەوەی ڕۆڵی دامەزراوە وەرزشییەكان و پەرەپێدانی كەرتی وەرزشی".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە "سەرۆك كۆمار ئارەزووی خۆی دەربڕی تێپەڕاندنی هەموو ئەو ئاستەنگانەی كە ڕەنگە شێرەكانی رافیدەین ڕووبەڕووی ببنەوە لە گەشتەكەیاندا بەرەو گەیشتن بە مۆندیالی ٢٠٢٦، هەروەها پشتگیری بێسنووری خۆی بۆ دابینكردنی كەشوهەوای گونجاو و دروستكردنی شێوازی ئامادەكاری گونجاو بۆ گەیشتن بەو خەونەی كە هاندەرانی وەرزشی بەدوایدا دەگەڕێن، بانگەوازی كرد لەسەر وەزارەت و یەكێتی تۆپی پێی بۆ بەرزكردنەوەی هەماهەنگی و هاوكاری نێوانیان بەمەبەستی بەدیهێنانی ئەم خەونە".
هەروەها "سەرۆكی كۆمار هەروەها هیوای سەركەوتنی بۆ هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپیمان و وەرزشوانانی بەشدار لە ئۆڵۆمپیادی پاریس، و بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی ئەرێنی دەربڕی".
لای خۆیەوە وەزیری وەرزش ولاوان پێداچوونەوەی بە بەرنامە و هەوڵەكانی وەزارەت كرد لە پەرەپێدانی دامەزراوە وەرزشییەكان، كە ئامانجیان بەرزكردنەوەی تواناكانی لێهاتوویی لاوانە، هاوكات عەدنان دەرجال دیدگای خۆی سەبارەت بە ئامادەكردنی هەڵبژاردەی نیشتیمانی بۆ پێشبڕكێكانی داهاتوو، لە بە تایبەتی پاڵاوتنە یەكلاكەرەوەكانی پاڵاوتن بۆ یاری كۆتایی مۆندیال".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە "لەكۆتایی كۆبوونەوەكەدا وەزیر وەرزش ولاوان و سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێ سەرنجی سەرۆك كۆمار و پێشنیازە بەنرخەكانی بەرز نرخاند كە لە بەرژەوەندی پەرەپێدانی كەرتی وەرزشی و هەڵبژاردە نیشتمانی، بەرەو مەنەسەی سەركەوتن بردن.