بەغدا –INA
ئیڤان فایەق، وەزیری كۆچ و كۆچبەران رایگەیاند وەزارەت دەستی بە داخستنی كەمپی ئاوارەكان كردوە لە هەرێمی كوردستان و ئەمڕۆ كەمپی ئاشتی لە سلێمانی داخرا، وەزیری كۆچ و كۆچبەران ڕایگەیاند، لیژنەیەكیان لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم پێكهێناوە و لە ڕۆژانی داهاتو سەرجەم كەمپی ئاوارەكان لە هەولێر و دهۆك دادەخرێن.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بڵاویكردەوە كە تێیدا، ئیڤان فایەق، وەزیری كۆچ و كۆچبەران، نزیكەی 22 هەزار خێزان وەكو ئاوارە لە پارێزگای سلێمانی ماون كە لەناو كەمپەكاندا نین و لە گەڕەكەكاندا نیشتەجێن" ، ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد كە " لەكۆی دوو هەزار و 500 خێزان كە لە كەمپەكانی سلێمانی نیشتەجێبوون، هەزار و 800ـیان گەڕاونەتەوە، ئەوانی دیكە بڕیاریانداوە لەو پارێزگایە بمێننەوە".
وەزیری كۆچ و كۆچبەران وتیشی "لەگەڵ حكومەتی خۆجێی سلێمانی كارنامەیەكی تایبەت دانراوە، لە كارنامەكەدا ئاوارەكان ئازادبون لە هەڵبژاردنی مانەوە یاخود گەڕانەوە بۆ ناوچەكانی خۆیان، جگە لە ئاوارەكانی جرف سەخر، كە ئەوان دەبێت بگەڕێنەوە بۆ ناوچەی خۆیان".
ئیڤان فایەق، باسی لەوەشكرد، "كار بۆ ئەوە دەكەن ئاوارەكان بگەڕێنەوە ناوچەكانی خۆیان، كەمپەكانی هەولێر و دهۆك دانەخراون و لە رۆژانی داهاتوو بۆ داخستنی كەمپەكان هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن".